Fusion
به تۆ ده‌بینم. به تۆ ده‌بیسم. به تۆ ده‌په‌یڤم. كه‌چی، مخابن! ناوبانگ هی منه و ئه‌تۆش بزری. چه‌ند لام سته‌مه هه‌ر وا ده‌زانن كه تۆ من نیت و كه‌سێكی تری! 9/12/2000 – هێلسنكی
به تۆ ده‌بینم. به تۆ ده‌بیسم. به تۆ ده‌په‌یڤم. كه‌چی، مخابن! ناوبانگ هی منه و ئه‌تۆش بزری. چه‌ند لام سته‌مه هه‌ر وا ده‌زانن كه تۆ من نیت و كه‌سێكی تری! 9/12/2000 – هێلسنكی
نیازم وایه شهووڕۆژێكم ته‌نیا هی تۆ بێ. بڕیارم داوه سه‌فه‌ره‌كانی سه‌رم ڕاگرم، شه‌پۆلان سڕ كه‌م. ته‌نیا ورینگه‌ی تۆی تیابێ ماڵم، ده‌رگه و په‌نجه‌ره و بابوێر كونبڕ كه‌م. خانومانهكهم! تۆش ته‌نیا جارێ، خۆت تاقی كه‌وه… با شه‌ووڕۆژێك هه‌مووت هی من بێ: هەرچی بنەریتە با دەقی بشکی، هه‌رچی یاسایه با سه‌روبن بێ! خۆت له ده‌وروبه‌ر، […]
هه‌ر به وشه نیگارێكی ئازیزه‌كه‌ی خۆم كێشاوه سه‌یری ده‌كه‌م: ده‌ق خۆیه‌تی! هه‌ر بۆ گوێیه ته‌نكه‌كانی گواره ماوه. * * * فه‌رهه‌نگه‌كان با به‌خۆیان هه‌ر بنازن، با بڕسكێن، با بخه‌مڵێن به هه‌زاران وشه‌ی به‌ده‌و. به‌چی ده‌چن، كه پهیڤێكیان تێدا نه‌بێ، بشێ ببێ به گواره‌ی ئه‌و! * * * من ئهییووبم. به ئاسانی پشتی […]
– چه‌ند بیری ئه‌ستێران ده‌كه‌م! +«ته‌نیا له‌وێ هه‌ر ئه‌ستێره‌و بۆ جێژوانێك ڕێنمایه.» – چه‌ند به عه‌زره‌تی ئاسمانم! +«ته‌نیا له‌وێ ئاسمان ده‌ریای ئاودامانی له‌به‌ردایه» – بۆ بۆنێكی خواكرد شێت بووم! +«ته‌نیا له‌وێ هه‌ر كولیلكێك شووشهبۆنی سه‌ر واڵایه!« 26/2/1999- هێلسنكی
تا هه‌ڵبه‌ستێک ته‌واو ده‌بێ، من ڕۆحی خۆم په‌ڕه ده‌که‌م وه‌کوو هه‌لاج. که ته‌واو بوو، خاڵێک ده‌که‌م به عه‌رش بۆی، ناونیشانێک ده‌که‌م به تاج. * * * هه‌ر قورینگێك جارێك باڵی له ده‌ریاچه‌ی ئه‌ڤینی من هه‌ڵکێشابێ، بۆته وشه بۆ هه‌ڵبه‌ستێک، که عومرێکه ده‌ینووسم و ته‌واو نابێ! * * * هاوڕێم، ماندووم! وا هه‌ست ده‌که‌م، […]
من پێش تۆ هاتمه دنیا… تا گیانی خۆم ته‌یار كه‌م بۆ گۆڤه‌ندی ژوانی تۆ تا بێتۆیی بچێژم، هه‌ر ساتێك بینینت… بۆ من ببێته په‌رجۆ من پێش تۆ هاتمه دنیا: تا عومری گوڵ درێژتر، گڕی ئاگر په‌تیتر، ته‌می خه‌م ته‌نكتر كه‌م تا فێر بم به ئاسانی له‌سه‌ر سنگت سه‌وز بم، تۆ […]
كه نامۆیی وه‌ك ڕه‌شه‌با هه‌ڵده‌كات و پێده‌شتی ئارامم ده‌بڕێ، كه خه‌م وه‌كوو قهلهڕهشكه، له به‌ده‌رگه‌ی ژووره‌كه‌مدا، باڵه‌كانی ده‌كاته‌وه و له‌نگه‌ر ده‌گرێ: من چۆله‌كه‌ی باڵتهزیوی خه‌مه‌كانی خۆم هه‌ڵده‌گرم، ده‌ڕۆم، ده‌ڕۆم، تا مناڵێك ده‌دۆزمه‌وه، له‌ناو تیشكی چاوی ئه‌ودا فڕین وه‌بیر چۆله‌كه‌ی خه‌م ده‌هێنمه‌وه. كه‌چی گیانه! به چاوی خۆم زۆر جار دیومه كه مناڵان له‌م شاره‌دا خه‌فه‌ت ده‌خۆن، […]
سەرنج دەدەمە ئاوابوونی خۆر، دەزانم، منیش، زوو بێ یا درەنگ، دەبێ ئاوا بم. بەلام، مخابن، دەمی ئاوابوون وەکوو زەردەپەڕ سیحراوی نابم!
Born in Kirkuk in Iraqi Kurdistan in 1967, Kajal Ahmad began publishing her remarkable poetry at the age of 21. SHe has published four books: Benderî Bermoda (1999), Wutekanî Wutin (1999), Qaweyek le gel ev da, (2001) and Awênem şikand , (2004). Kajal has gained a considerable reputation for her brave, poignant and challenging work […]
The prominent Kurdish poet and writer, Abdulla Pashew, is widely regarded as the most popular living Kurdish poet. Born in 1946 in Hawler, the capital city of southern Kurdistan, Abdulla Pashew attended the Teachers’ Training Institute in Hawler before travelling to the former Soviet Union where he obtained an M.A. in Pedagogy, specialising in foreign […]