نامە
مانگ لەپارچە کاغەزێکی سادەدا
ئەم دێڕە سادەیەی
:بۆ مالێ ڕۆژ ناردبوو
من ئەو هەموو ساڵە چاوەڕێی تۆم کردو)
(ڕووم نەهات پێتبڵێم، بۆچی نامهێنیت؟
ڕۆژیش بەیەکێ لەئەستێرەکانا
:ئەم وەڵامەی بۆ ناردەوە
چەندین ساڵە)
من خۆمت لێدەشارمەوەو
(!نامەوێ پێتبڵێم، ناوێرم
سلێمانی - 1999