كۆنتراكت
نیازم وایه
شهووڕۆژێكم ته‌نیا هی تۆ بێ.
بڕیارم داوه
سه‌فه‌ره‌كانی سه‌رم ڕاگرم،
شه‌پۆلان سڕ كه‌م.
ته‌نیا ورینگه‌ی تۆی تیابێ ماڵم،
ده‌رگه و په‌نجه‌ره و بابوێر كونبڕ كه‌م.
خانومانهكهم!
تۆش ته‌نیا جارێ،
خۆت تاقی كه‌وه...
با شه‌ووڕۆژێك هه‌مووت هی من بێ:
هەرچی بنەریتە با دەقی بشکی،
هه‌رچی یاسایه با سه‌روبن بێ!
خۆت له ده‌وروبه‌ر،
له كه‌س و كار و ئاشنا بدزه‌وه،
له ئه‌ستێره و مانگ...
له هه‌ور و ساماڵ...
له بینهوبهره و خهمیژگهی دنیا
خۆت ڕاپسكێنه،
ته‌ماشای میلی كاتژمێر مه‌كه،
وه‌ك ڕۆژانی تر خۆت مه‌خه‌مڵێنه:
خۆ پیره‌دنیا ژێروژوور نابێ،
ته‌نیا هه‌ر جارێك،
بۆ شه‌ووڕۆژێك،
نیوهژن بكوژه و ژنێكی ژن به!
من شه‌ووڕۆژێك ده‌بم به هی تۆ،
تۆش شه‌ووڕۆژێك ته‌نیا هی من به!
18/5/2000 – هێلسنكی
Comments (4)
Sarah
Excellent translation, hope you be success
sherzad
one of the best poems of Pashew. this translation is very close to the original.thanks.
Abbas
Good work, hope you be success with Pashew
Adil
Very nice translation, your hand be good.
Leave a comment